شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-23 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە هەرێم پێکبهێندرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانا جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار بە زووترین کات لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیێکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیاش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵیی هەرێم تاوتوێ کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێم تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

حکوومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند: "هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە