شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-22 11:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیاکانی نەوت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەلە بکەن

پوختەی هەواڵ
لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوودانی داوای کردووە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم پەلە بکەن لە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوەی هەناردەی بکەنەوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سوودانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێ کردنی رێککەوتنە هاوبەشەکان، بەتایبەتیش لەبەر رۆشنایی پەسەندکردنی دوایین هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

سوودانی جەختی کرد لەسەر پەلەکردنی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و دووبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی ئێکس لەبارەی ئەو دیدارە ڕایگەیاندووە: "هەمیشە خۆشحاڵم بە دیداری هاوڕێم، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا. گفتوگۆیێکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکان، سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ".

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە حەوتەمین گفتوگۆی بەغداد، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودا، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە