شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-21 13:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئازاردانی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنییە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: "ئازاردانی جووتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکووک دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی و دانیاڵ رۆبنستن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

بەگوێرەی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەکانی سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆ هەرێمی کوردستان و دیداری نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە رەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکووک هێمای بەوەدا کە ئەم رەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنییە و دیمەنەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان دێنێتەوە یاد.

مەسعوود بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە: "پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور کار بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق بکرێت".

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام سوپای عێراق بە هەمەر رێگریی لێ کردن و ئازاریان دان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە