شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-20 16:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نامەی دەستنووسی ترەمپ بۆ سەرۆکی هەرێم: جەخت لە هاریکاری هاوبەش دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
دۆناڵد تره‌مپ ئە‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بە نامەیێکی دەستنووس وه‌ڵامى نامه‌یێکی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی دایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەیتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆک تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌".

سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، سه‌رۆكى ئه‌مريكا هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌".

ڕۆژی ۲۰ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و وەکوو ۴۷ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەڕایەوە کۆشکی سپی، ئەوکات نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند: "هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دا گوتیشی: "بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو ۴۷ـەمین سەرۆکی ئەمریکا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە