شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-18 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی ئیمرالی لە سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
شاندی ئیمرالی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەجیا کۆبوونەوە، دواتر پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیدا لەسەر مەزارگەی مام جەلال، ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-2-2025) بە ناوی شاندەکەی ئیمراڵی قسەی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد.

بایندر گوتی: "پەیامی رێزدار ئۆجەلانمان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

کەسکین بایندر وتیشی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نزیکەی کاژێرێک و نیوی خایاندووە و "لەگەڵ قوباد تاڵەبانیش دیداریکی زۆر بە بەهامان کرد، گفتوگۆمان لەسەر پاشەڕۆژی گەلی کورد و پاشەڕۆژی رۆژەڤی ئاشتی بۆ گەلی کورد لە تورکیا بوو."

هاوسەرۆکی دەبەپە جەختی کردەوە: "منەتباری قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانین" لەبەرامبەر پشتگیرییەکانیان.

کەسکین بایندر هەروەها دەڵێت: با گەلی ئێمە دڵیان ئاسوودە بێت، کە ئەمڕۆ هەموو ئاکتۆرەکانی ئێمە لەو دیدارانەمان دا بە دڵخۆشی و برایەتی و هەموو هێز و توانایانەوە پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بۆیە زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە