برەو بە پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا دەدرێت
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ۱۷-۰۲-۲۰۲۵, مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا.
ئاماژە بەوەش کراوە هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش کردەوە.

بۆچوونی بەکارهێنەران