شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-11 11:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی شارەوانیی وان سزای سێ ساڵ و ۹ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

پوختەی هەواڵ
پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد، بەتۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە، سزای زیندانی کردنی بەسەر عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان ـدا سەپاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی دادگەیی کردنی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان، لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد دەستیپێکرد کە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی بە مەبەستی رێکخراوی تیرۆریستی" و "بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لە خۆپیشاندانەکان دا" درابووە دادگە.

لەمبارەوە محەممەد ئەمین ئەکتاری پارێزەری عەبدوڵڵا زەیدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد، بە تۆمەتی یارمەتیدانی رێکخراو، سزای سێ ساڵ و ۹ مانگ زیندانیکردنی بەسەر عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان ـدا سەپاند".

ئاکتار دەڵێ، لەبەرئەوەی عەبدوڵڵا زەیدان لە چوارچێوەی هەمان بڕیاردا کە لەلایەن دادگەی باڵاوە هەڵوەشێنرابووەوە ۵ ساڵ و دوو مانگ لە زینداندا مابووەوە، جارێکی دیکە ناچێتەوە زیندان.

ئاکتار سەبارەت بە ئەگەری دانانی قەییوم بۆ گەورەشارەوانیی وان گوتی، "کردەوەیەکی یاسایی نییە و بەپێی یاسا ناتوانن قەییوم بۆ گەورەشارەوانی وان دابنێن، بەڵام لەبەرئەوەی بڕیارێکی سیاسییە، من ناتوانم هیچ شتێک لەو بارەیەوە بڵێم."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە