شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-11 05:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندەکەی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌کات

پوختەی هەواڵ
شاندی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبنەوە و ورده‌کاری دانوستانه‌کانی ئاشتی تورکیا زانیاری ده‌ده‌نه‌ لایه‌نه‌کان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی دەم پارتی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه ‌کردووه‌، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی دیکە کۆ دەبێتەوە.

شاندی دەم پارتی کە پێکهاتووه‌ له‌ په‌روین بوڵدان، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئه‌حمه‌د تورک دووجار لە ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ کۆ بووه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی تورکیایان کردووه‌.

شاندەکە ڕۆژی ۱۶ی ئه‌م مانگه‌، له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆ دەبێتەوە، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی (شوبات/۲)، ده‌گاته‌ سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی کۆ دەبنەوە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، لەو سەردانانەدا وردەکاری کۆبوونەوەکان کە لە ئیمڕالی بەڕێوەچوو، هاوبەش دەکرێن و بۆچوون و پێشنیار و بیروڕای کەسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە پڕۆسەکە کۆ دەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە