شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-06 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەفسەرێکی باڵای سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە لەکاتی گەڕان و پشکنێکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ- قوفڵ) کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەیدا کە شەوی ٥ ی شوبات وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە هاتووە: "ئەو ئەفسەرە باڵایە لە سوپای پیادەیە و ناوی موراد کەمالە و ئەفسەرێکی باڵا بووە لە سوپای پیادە لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە کاتی ئۆپراسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستی پــە-کەکە کوژراوە.

تورکیێا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە چەند زنجیرەیێک ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردوە و  ناوی ناوە چنگ. قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی ٢٨ـی ئایاری ٢٠١٩ بەناوی ئۆپەراسیۆنی چنگ ١،٢،٣ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵیش لە ڕۆژی ١٨ـی نیسانی ٢٠٠٢ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە