شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-05 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی گەیاندە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەیێکی بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازیی گەیاندە بنکەی خەراب ئەلجیر لە حەسەکەى كوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیێکی بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازییان ڕەوانەی بنکەی خەراب ئەلجیر لە ڕمێلان لە باکووری حەسەکە کردووه‌ کە فڕۆکەکە چەکی پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادار و ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمریکای هەڵگرتبوو.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش داوە، کاروانێکی ۵۰ بارهەڵگری چوونە ناو بنکەکە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌ و تۆپی قورس ‌و تەقەمەنی جۆراوجۆر و سندووقی داخراوو کەلوپەلی سەربازیی‌ و تانکی سووتەمەنییان پێبوو، کاروانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی پاسەوانیان لێ دەکرا.

ڕاشیگەیاند، ۱۵ بارهەڵگری کە تانکی سووتەمەنی ‌و سندووقی داخراویان هەڵگرتبوو، چوونەتە ناو بنکەی قەسرک، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکادا دێت لە ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە