شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-30 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلوان مۆمیکا بە دەستڕێژی گولە کوژرا

پوختەی هەواڵ
میدیای سوید بڵاوی کردەوە؛ سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقی تەمەن ۳۸ ساڵ، دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە.

کوردپرێس: بەپێی راپۆرتی SVT، دوای کاژێر ۱۱:۰۰ـی شەو، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پاش ئەوەی لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراونەتەوە.

هاوکات ماڵپەری "سوید ۲۴"  ئاماژەی بەوەداوه‌، ڕووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ۱۱ى شەو ڕوویداوه‌، کەسێک چووەتە نێو شوققەكه‌ى سەلوان مۆمیکا و دەستڕێژیی گولەی لێکردوە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، مردووە.

تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی سوید بەشێوەیەکی فەرمی کوژرانی ئەو پەناخوازە عێراقییانەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.

سەلوان مۆمیکا بە دەستڕێژی گولە کوژرا

ڕۆژی ۲۸ى ۶ى ۲۰۲۳ لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بوو، مۆمیکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، دواتر سێجاری دیکە دووبارەی کردەوە، ئەو ڕەفتارەی مۆمیكا، جیهانی ئیسلامیی نیگەران کرد، بەهۆیەوە لە عێراق هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە و سوتێندرا و عێراق باڵیۆزی خۆی لەو وڵاتە کشاندەوە و داوای لە باڵیۆزی ئەو وڵاتەش کرد عێراق بەجێبهێڵێت.

سەلوان، کە لەلایەن دادگەکانی عێراق داواکراوە و عێراق بە فەرمی داوای ڕادەستکردنەوەی لە سوید کردبوو، پێشتر لە بەغدا ژیاوە، دوای سەرهەڵدانی داعش لە ساڵانی ۲۰۱۶ و ۲۰۱۷ گرووپێکی چەکداریی بەناوی "کەتیبەکانی هەڵۆکانی سریان"و پارتی یەکێتیی سریانیی دیموکراتی دامەزراندوە.

ناوی تەواوەتی مۆمیکا، سەلوان سەباح مەتی مۆمیکایە ساڵى ۱۹۸۶ لە شارۆچکەی حەمدانییە (قەرەقوش)ی سەربە پارێزگای نەینەوا لە دایک بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە