شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-29 06:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەر لە نەورۆز کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ڕایدەگەیێنێت: لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە: لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی: له‌وانه‌یە بەر لە جەژنی نەورۆز کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان گەشبینە، هەرچەندە پێشتر دەگوترا کابینەی نوێ تا هەڵبژاردنی عێراق هەڵدەگیرێت، بەڵام ئێستا کەشێکی ئەرینی لە ئارادایە و لایەنەکان سوورن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە