هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین ۱۴۰ قوربانیی سڤیلی لێکەوتۆتەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا، تورکیای بە بەئامانج گرتنی ئەو خەڵکە سڤیلە تۆمەتبار کرد کە بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی مرۆیی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ڕوویان لە ناوچەی باکووری سووریا کردووە.
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە دا هاتووە: "لەو هێرشانەدا درۆنەکانی جۆری بەیرەقدار و ئاکینجی بەکارهێناون". هەسەدە پێیوایە داگیرکردنی بەنداوی تشرین، هاوکاری ئەنقەرە و سوپای نیشتمانیی سووریا دەکات بە ئاسانی بەرەو بەشەکانی دیکەی کوردستانی سووریا پێشڕەوی بکەن.
هەسەدە هەروەها باس لە گرنگیی ئەو بەنداوە دەکات بۆ تەواوی کوردستان و دەڵێت: "سەرچاوەی کارەبای بەشێکی زۆری رۆژئاوایە".
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لەزاری بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە هۆشداری لە ڕووخانی ئەو بەنداوە داوە و ڕایگەیاندووە، مەترسیی هەیە "کارەساتی ژینگەیی: "دروست بکات و بە هەزاران کەسی لەدەستگەیشتن بە کارەبا بێبەش بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران