شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-22 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەستی لە کارکێشایەوە

پوختەی هەواڵ
محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لەنەوەی نوێ دەستی لە کارکێشایەوە.

محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، تەنها ۲۶ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.

لەمبارەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە مەبەستمان بوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزویی هەڵبژێردرێت".

ئاماژە بەوەش دا، "وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی خەڵک ‌و جێیان ناهێڵین، لە داهاتوودا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".

هاوکات فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە