پێویستە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت
پوختەی هەواڵ
پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی پارێزگارەکانی دەوڵەتی چواردەیەمدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران بەڕێوە چوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگارەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارەش لهۆنی لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی دووشەممە 1ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی لە هۆڵی پێغەمبەری ئەعزەم لە وەزارەتی ناوخۆی ئێراندا بەڕێوەچوو، جەختی لە گرینگ بوونی سەردانی مەسعوود پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و وتی: ئەم سەردانە دەتوانێت هەنگاوێکی کاریگەر بێت بە ئامانجی پتەو کردنی پێوەندییە دوولایەنەکان و گەشەی ئابووری و بازرگانیشی لێدەکەوێتەوە.
لهۆنی ئاماژەی بەوەش دا کە هێشتا دەفرایەتیی گەورەی ئابووریی نێوان ئێران و هەرێم بەو شێوەیە کە دەبێت کەڵکی لێوەرنەگیردراوە و پێشنیاری ئەوەی کرد کە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگارەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت.
#ئێران
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#سلێمانی
#کرماشان
#سنە
#ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
#ئیلام
#پارێزگاری کوردستان
#ئاڵوگۆڕی بازرگانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران