ڕاسپاردەی ئەڵمانیا بۆ کوردەکانی سووریا
پوختەی هەواڵ
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەڵێت باشترین شێوە بۆ کورد ئەوەیە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆبیاس تونکڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی قەسەدە کۆ بوونەوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد.
تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بەم شێوەیە لە تۆڕی ئێکس زانیاری بڵاو کردەوە.
تۆبیاس تونکڵ بڵاوی کردەوە، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێ کردووە.
دەشڵێت: کورد بە باشترین شێوە دەتوانێت ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دیمەشقەوە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە دەستەبەر بکات.
#کوردپرێس
#ئەڵمانیا
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#کوردی سووریا
#دیمەشق
#حکوومەتی سووریا
#ڕووخانی ئەسەد
#ئاڵمانیا
#تۆبیاس تونکڵ
#نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران