مەسعوود بارزانی و مەزڵووم کۆبانی لە هەولێر کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرای کرد ئەمڕۆ لە هەولێر مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆ بوونەتەوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعوود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ ڕاگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان".

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا باسی لە دۆخی سووریا کرد و وتی: بڕیارە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران