دیداری مەزڵووم کۆبانی و نوێنەری مەسعوود بارزانی بۆ یەكێتی کورد گرنگە
پوختەی هەواڵ
نوێنەری مەسەدە لە ئەمریكا، دەڵێت كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و نوێنەری مەسعوود بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكێتیی كورد لە هەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەممەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (MSD) لە ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X ڕایگەیاندووە، دیداری فەرماندە مەزڵووم عەبدی لەگەڵ حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعوود بارزانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی یەكێتیی كورد و پەیوەندییە دوولایەنەكان.
نوێنەرەكەی مەسەدە دەشڵێت ئەم دیدارە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا.
سینەم محەممەد ڕاشیگەیاندووە ئەم دیدارە پێداگریی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاری لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی گەلەكەمان نیشان دەدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران