شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-12 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ۳ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیادا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) دەڵێت، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی شەممە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی مەسرەب لە باشووری شاری کۆبانێیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئەوانی گیانیان لەدەست داوە بریتین لە دوو کچی تەمەن ۱۲ و ۱۳ ساڵ بە ناوەکانی فاتیمە و عائیشە؛ هەروەها باوکی دوو كچەکە بەناوی ئیسماعیل کە تەمەنی ۳۷ ساڵ بووە.

هەر لەو بۆردوومانەدا پێنج ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون کە هەر پێنجیان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ ۱۰ ساڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە