پێویستە بە زوویی حکوومەتێکى خزمەتگوزار لە هەرێم پێکبهێندرێت
پوختەی هەواڵ
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان داواى کرد ھەرچی زووە حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان داواى کرد ھەرچی زووە حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت و بەرنامەیەک جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان.
بیتنەر لە تازەترین لێدواندا ئاماژەى بەوەش کردووە ئەمریکا پشتیوانى چاکسازیی دەکات لە ناو پێشمەرگەدا و هەوڵیش دەدرێت بۆ بەهێزکردنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان.
پێشتر ئەمریکا چەندجارێک داواى کردووە کە چاکسازیی لە نێو پێشمەرگەدا بکرێت و چەکدارى حزبەکان نەمێنێت.
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#پێکهێنانی حکوومەت
#کابینەی دەیەم
#کورد
#کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#ستیڤ بیتنەر
#کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران