شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-04 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دوای کەوتنی دسەڵاتی ئەسەدەوە ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە سووریا

پوختەی هەواڵ
لە دەروازەی سێمالکا – پێشخابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە، گەڕاونەتەوە ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، ۹۴۸ پەنابەری سووریایی لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەسەدە و سووریا، ۱۰۵ لەوانەی گەڕاونەتەوە، ناوی خۆیان لای نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو پەنابەر تۆمار کردووە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ۸ی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە ڕووخاوە، زیاتر لە ۱۱۵ هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و زۆربەشیان لە وڵاتانی تورکیا و ئوردنەوە گەڕاونەتەوە.

لەبارەی گەڕانەوەی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانی سووریا و سووریا، ئاژانسەکە رایگەیاندووە، لە هەشتی مانگی ڕابردووەوە تاوەکوو ۲ی ئەم مانگە، ۹۴۸ کەس لە رێگەی دەروازەی پێشخابوورەوە گەڕاونەتەوە سووریا.

هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، نزیکەی ۶۶۴ هەزار سووریایی ‌هێشتا لەنێوخۆی سووریا ئاوارەن و زۆربەی ئاوارەکانیش خەڵکی پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلبن، لانیکەم ۴۸۶ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، کە زۆربەیان گەڕاونەتەوە حەلەب.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە