شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-31 11:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۱ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۱ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

پێویستە پاڵپشتی لە ویست و هەنگاوەکانی ئۆجەلان بکرێت

پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (DBP) لە تورکیا، دوای کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامێکی بڵاو کردوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕوانگەی چارەسەری پرسی کوردەوە بە سەردەمێکی مێژووییدا تێدەپەڕین و ئەو دیدگا چارەسەرییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکێشی کردووە، لە سەردەمێکی وەهادا گرنگییەکی مێژوویی هەیە.

کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە

کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەروازەی (وەلید)ەوە، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاکی سووریا کە لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەمە "گەورەترین" کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانییە کە چووبێتە ناو سووریاوە. گەیشتنی کاروانەکەی هاوپەیمانی هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا.

ئاماری نوێی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە دەروازەی تەمەرچین بڵاو کرایەوە

عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە حاجی ئۆمەرانە، ئاماری هەناردە و هاوردەی کاڵا و پێداویستیی لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت لە ۹ مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ۴۰۰ هەزار تۆن کاڵا و پێداویستی کە بایی زیاتر لە ۵۷۰ ملیۆن دۆلار بووە لە رێگەی دەروازە سنووریی تەمەرچین-حاجی ئۆمەرانەوە هەناردە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە