وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نامەیێک ئاراستەی ئەمینداری یەکگرتووی ئسلامی دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له نامه‌که‌دا که به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به ئه‌میندار ئاڕاسته‌ی سەلاحەدین بەهائەدینی کردووه، ڕایگه‌یاندووه، "هیوادارین نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ببێتە مایەی خێر و خۆشی، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەکوو ئەمینداری گشتی پارتەکەتان، سڵاو و پیرۆزبایی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا (بەرێز نوح یڵماز) بەرێوەبەری گشتی و باڵیۆز علی رەزا گونەیتان پێدەگەیەنم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "لە نێو ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە ناوچەکە پێدا تێپەردەبێت، ئەزموونی سەرکردایەتیتان بەهایەکی مەزن دەبێت بۆ بەهێزکردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان".
شایانی باسە ۲۷‌ی ئه‌م مانگه، له نۆیه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستاندا، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران