شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-30 06:21 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی یەکگرتوو سەردانی ئەندامە ناڕازییەکان دەکات و داوای لێبووردنیان لێدەکات

پوختەی هەواڵ
ئەندامی دەرچووی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند شاندێکی یەکگرتوو سەردانی ناڕازییەکان دەکات و داوای لێبووردنیان لێ دەکات، بە برایەتی کێشەکان چارەسەر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید عەلی عەبۆ ئەندامی دەرچووی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند "ئەندامانی دەڤەری بادینان زۆرترین دەنگی کۆنگرەیان بەدەستهێناوە، کە ئەمەش یەکێتیی ناو یەکگرتوو پیشان دەدات."

سەعید عەلی عەبۆ کە ۶۹۱  دەنگی کۆنگرەی بەدەستهێناوە بە تۆڕی میدیایی ڕووداو گوتی: "پێویست بوو ئەم کۆنگرەیە ساڵیک بەر لە ئێستا بکرێت، بەڵام بە هۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا."

سەعید عەلی عەبۆ دەشڵێت : ئەگەر کۆنگرەی داهاتوو دەنگیان پێبدات دەتوانن ئەمیندارێکی بادینی بۆ یەکگرتوو دەستنیشان بکەن.

سەعید عەلی عەبۆ  گوتیشی: "بارودۆخی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر یەکگرتوو دەکات و لەم کۆنگرەیەدا بڕیارێک پەسەندکراوە کە هەر بڕیارێکی پەیوەست بە بەشداریکردن یان کشانەوە لە حکومەت دەبێ بە دوو لەسەر سێی دەنگەکان بێت."

لە بارەی دابەش کردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، سەعید عەلی گوتی، "ئەو ئەندامانە بەپێی رێژەی ئەندامانی سەرکردایەتی دابەش دەکرێن، ئەگەر هەیە کە ۴ بۆ ۵ ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی لە دهۆک هەڵبژێردرێن."

بە گوتەی سەعید عەلی، "لە ماوەی داهاتوودا یەکگرتوو بەرپرسانی مەڵبەندەکانی هەڵدەبژێرێت کە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی زیاد دەبێ."

لەبارەی ئاشتکردنەوەی لایەنە ناڕازییەکانی ناو یەکگرتوو، سەعید عەلی گوتی "شاندێکی یەکگرتوو سەردانی ناڕازییەکان دەکات و داوای لێبووردنیان لێ دەکات، بە برایەتی کێشەکان چارەسەر دەکەن."

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ۱۹۹۴ تاوەکوو ئێستا، ۹ کۆنگرەی بەستووە کە کۆنگرەی نۆیەم ڕۆژی هەینی، ۲۷-۱۲-۲۰۲۴، دەستیپێکرد و ڕۆژی شەممە ۲۸ی ۱۲ی ۲۰۲۴ کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە