شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-26 11:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزی پێشمەرگە بن

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، هاوپەیمانان ئیرادەی خۆیان بەسەر یەکێتی و پارتیدا فەرز ناکەن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئه‌گەر گوێڕایەڵییان نەکرێت تا قەیامەت لە هەرێم نامێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەبار یاوەر له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئه‌گەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکوو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە".

ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، "لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئه‌گەر لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە ۱۰ ساڵ، سەرباری ئەو هەموو هاوکاری و پێدانی پارە و چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئه‌گەرچیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن".

فەریق جەبار یاوەر دەشڵێت، "ئایا گۆڕینی ناوی ۷۰ و ۸۰ بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە، ئەمە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزب فەرمان بە فەرماندەکانیان نەکات و فەرماندەکانیش نەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حزب".

هەروەها وتیشی، "دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزە چەکدارەکان و لە نێویان دا پێشمەرگە ببن، خۆ جگە لە هێزی پێشمەرگە دەیان جۆر هێزی تری چەکدار هەن کە سەربە پارتی و یەکێتین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە