شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-22 09:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی تەلەفۆنیی مەسروور بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ئیدارەی ترەمپ

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی ئەنجام دا کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەڵێت: "گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کرا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرایەوە."

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمانەکە کردووە بەبۆنەی دەستنیشان کردنی بۆ ئەو پۆستە لە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا و "ستایشی تێگەیشتنی قووڵی ئەوی لە بابەتە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە کرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتدا هەروەها هاتووە، هەردوولا "بیروڕایان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرد و، جەختیان لە گرنگیی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە کردەوە."

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "تایبەت بوون بە رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە ناوچەکە و، پابەندبوون بە بەها و ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و ئاسایش. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە