شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-22 05:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرین؛ کوژرانی ۵۲ چەکداری سەربە تورکیا و ۵ شەڕڤانی SDF

پوختەی هەواڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) گیانلەدەستدانی پێنج شەڕڤانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لە بەنداوی تشرینی پارێزگەی حەلەب راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای ئەوەی هێزەکانمان هێرشی چەتەکانی سەر بە داگیرکاری تورکیایان بۆ سەر بەنداوی تشرین لە دوو قۆڵەوە تێکشکاند و دەیان چەتەیان کوشت و ژمارەیەک تانک و زرێپۆشیان لەنێوبرد، داگیرکاری تورک بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپبارانی بۆ سەر ناوچەکە چڕکردەوە، لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤانمان شەهید بوون".

هەسەدە، هەر ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە ۱۳ـەیەمین ڕۆژی "بەرخودان"ـی هێزەکانیان دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکان، ۵۲ "چەتەی سەر بە تورکیا"ـیان کوشتووە و، "دەیانی دیکە"ـیان بریندارکردووە.

بە گوتەی هەسەدە، هێرشەکە بە پشتیوانیی ئاسمانیی تورکیا کراوە.

بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فورات دروستکراوە. بە دووریی ۹۰ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەلەب.

دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری مەنبج لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی بەنداوەکە دەدەن. بەشی ڕۆژئاوای بەنداوەکە کەوتووەتە دەستی گرووپە چەکدارەکان و بەشی ڕۆژهەڵاتی لە دەستی هەسەدە دا ماوەتەوە.

پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرین؛ کوژرانی ۵۲ چەکداری سەربە تورکیا و ۵ شەڕڤانی SDF

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە