شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-20 13:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نازم و سیهان، دوو ڕۆژنامەنووسی کورد بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیا گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
دوو رۆژنامه‌نووسی کورد له‌ نزیک به‌نداوی تشرین له‌ باشووری كۆبانێ به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

کوردپرێس: ئاژانسی هاوار نیووز بڵاویكرده‌وه‌، "دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆكه‌وان شەهیدبوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كرد لەسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاک لە ۸ی (کانونی دوەم/۱۲)ەوە، بوونه‌ته‌ ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا".

نازم و سیهان، دوو ڕۆژنامەنووسی کورد بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیا گیانیان لەدەست دا


به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆكه‌وانی تورکیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەو دوو رۆژنامه‌نووسه‌ شەهیدبوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە