شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-18 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕوونکردنەوەی نووسینگەی ئەدهەم بارزانی لەبارەی دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردستان

پوختەی هەواڵ
نووسینگەی ئەدهەم بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و باس لە بڵاو بوونەوەی هەواڵی دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردستان دەکات کە لەلایەن چەند پێگە و پەیجێکەوە بڵاو کراوەتەوە.

کوردپرێس: دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم شێوەیە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

ماوەی هەفتەیەکە لە چەند پێگە و پەیجێک بۆ دووەم جار باس لە دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردستان دەکرێت، کە بێگومان ئێمە نازانین چ مەبەستێک لە پشت ئەم هەواڵە هەیە لەو میدیایانەوە.

بۆیە لای هەمووان ئاشکرایە کە ساڵی ۱۹۸۳ حزبوڵای شۆڕشگێری کورد بە ڕابەرایەتی بەڕێز ئەدهەم بارزانی دامەزرا لەپێناو شۆڕش و خەبات و تێكوشان بوو دژ بە حکوومەتی ئەوکاتەی بەعس، کاتێک ساڵی ۲۰۰۳ حکوومەتی بەعس ڕووخا حزبوڵای شۆڕشگێری کورد ئامانجەکەی خۆی پێکا و هەر ئەوکات هەڵوەشێندرایەوە.

هاوکات لەم قۆناغەدا پرسی دووبارە دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێڕی كورد لە لایەن ئێمەوە هیچ گفتوگۆیەکی لەم بارەوە نەکراوە و هەر هەوڵێکیش هەبێت كە تاكوو ئێستا نەبووە بە فەرمی ئێمەین كە قسەی خۆمانی لەسەر دەکەین.

نووسینگەی تایبەتی

ئەدهەم بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە