شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-18 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانێ پێشنیاری دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک بە چاودێریی ئەمریکا دەکات

پوختەی هەواڵ
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی "داماڵراو لە چەک" لە شاری کۆبانێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویکردەوە، "جەخت لە پابەندبوونمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامادەین بۆ پێشکەش کردنی پێشنیارێک بە مەبەستی دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک، لە شاری کۆبانێ و دووبارە دابەش کردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا".

مەزڵووم کۆبانێ باسی لەوەش کرد، "ئەم دەستپێشخەرییە بە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە، هەروەها بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوامە لە ناوچەکەدا".

مەزڵووم کۆبانێ پێشنیاری دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک بە چاودێریی ئەمریکا دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە