شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-17 05:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێنتکۆم کوشتنی ۱۲ تیرۆریستی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، لە زنجیرە هێرشێکدا ۱۲ ئەندامی داعشیان لە سووریا کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند بۆردوومانێکی ئامانجداریان کردووەتە سەر "چەند کامپێکی داعش و چەند ئەندامێکی لە سووریا."

سێنتکۆم ڕایگەیاند، هێرشەکان لە ۱۶-۱۲-۲۰۲۴ بوون و تێیاندا، "۱۲ تیرۆریست کوژران."

سێنتکۆم هەروەها ڕایگەیاند، هێرشەکانی دژی سەرکردەکانی داعش، ئەندامانی داعش و کامپەکانیان بەشێکن لە، "ئەرکی بەردەوامی پەکخستن، کەمکردنەوە و بەزاندنی داعش؛ بۆ ئەوەی رێگە لەو گرووپە تیرۆریستییە بگیرێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوە. هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە داعش هیچ دەرفەتێکی سەرهەڵدانەوەی لە نێوەڕاستی سووریا نابێت."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سێنتکۆم، ئەو هێرشانە "لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمی پێشوو [بەشار ئەسەد] و رووسیا کراون، ئەمەش واتا داعش گوشاری زۆری کراوەتە سەر."

سێنتکۆم راشیگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ زانینی زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامە و "هیچ ئاماژەیەک نییە کە خەڵکی سڤیل بەرکەوتبن."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە