شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-13 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێک لە کوردستانی سووریاوە سەردانی دیمەشق دەکەن

پوختەی هەواڵ
شاندێکى خۆبەڕێوەبەریی کوردستان سووریا سەردانی دیمەشقى پایتەخت دەکەن. 

کوردپرێس
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کوردستانی سووریا، بە مەبەستی گفتوگۆکران لەگەڵ حکوومەتى ڕاگوزەر، بڕیارە شاندێکى خۆبەڕێوەبەری سەردانی دیمەشقى پایتەختى سووریا بکەن. 

سەردانەکەی شاندى بەڕێوەبەریی خۆسەر لە کاتێکدایە، پێشتر مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاندبوو، ئامادەن هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریادا بکەن و پەیوەندییان لەگەڵدا دروست بکەن.

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات بڕیاریدا بە هەڵکردنى ئاڵاى نوێی سوریا لە سەرجەم ناوچەکانى کوردستانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە