شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-09 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە کشانەوەی کاتی دوژمنمان پەڵکێشی دەروازەی مەنبج کرد و گورزی بەهێزمان لێوەشاندن

پوختەی هەواڵ
لە شاری مەنبج پێکدادان و شەڕ بەردەوامە و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج و ئەنجومەنی سەربازیی باب و هێزە کوردییەکان گورزی بەهێز لە  توندڕەوەکانی تورکیا دەوەشێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ڕووداوە خێراکانی سووریا هەر دوێنی توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر  مەنبج پەرەپێدا و هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شارەکە و هێزی ئاسمانی تورکیاش شارەکەی بۆردوومان کرد.

فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا و چەتەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر شاری مەنبج بە کەناڵی ڕووناهی وت: ماوەی دوازدە ڕۆژ توندڕەوەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر مەنبج، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرشەکانیان فراوان کردووە.

فەرهاد شامی جەختی لەوەش کردەوە کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و باب باڵا دەستن و بە توندی ڕووبەڕووی توندڕەوەکان دەبنەوە.

هەروەها دەڵێت، تاکتیکی شەڕ هەیە، توانیویانە بە کشانەوەی کاتی هێزی دوژمن پەڵکێشی دەروازەی شار بکەن و زیانی زۆریان پێ بگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە