ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبج: شه‌ڕی قورس له دەروازەی باشووری شارەکە هەیە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبج له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر مه‌نبه‌ج و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "لە ماوەی ۱۲ ڕۆژی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا، بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئاسمانیی توركیا هێرشیان كردوه‌ته سەر ناوچەی مەنبج و لادێکانی، هەموو ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی مەنبج و ئەلبابەوە تێکشکێندران".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "چەتەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر هەموو میحوەرەکانی مەنبج زیاد کردووە، ئێستا شەڕی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان تا بەرەکانی عەین دادات و عەرەب حەسەن و ئەلعەریمە ڕوودەدات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک چەت بە پاڵپشتی ئاسمانی سوپای تورکیا و زرێپۆشەکان بەرەو دەروازەی باشووری شارەکە پێشڕەوییان کرد و ویستیان فشاری دەروونی دروست بکەن، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانه‌وه، جگە لەوەش بەشێک لە شانە نهێنییەکانی باندەکان، بە ئامانجی دروستکردنی فشاری دەروونی لەسەر خەڵک و چاندنی ترس ده‌ستیان به هێرشكردووه، ئێستا لە دەروازەی باشووری شارەکە پێکدادان هەیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران