شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-03 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۳ سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۱۳ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک:
شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان لایەنەکانی سووریادا تەنها لە بەرژەوەندیی دوژمنانی گەلی سووریا

ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (MSD) لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا، کە گوشار بخاتە سەر هەموو لایەنە کاریگەرەکان لە سووریا، شەڕ ڕابگرن و پڕۆسەیەکی سیاسیی دەستپێبکەن کە هەموو لایەنەکانی سووریا تیایدا بەشدار بن.
ئیسرائیل و ''دەستوەردانی دەرەکی'' هۆکاری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی گوتی: ''نائارامکردنی سووریا، شەڕی نێوخۆ، کوشتنی خەڵکی سڤیل، زیانگەیاندن بە ئابووریی خەڵک و ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە و دەکرێت کاریگەرییەکانی، بگاتە وڵاتانی دراوسێش.''
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
بەرخودانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەب بەردەوامە

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی دەستەی تەحریری شام، هێزەکانی لایەنگری تورکیاش دەستیان بە هێرش بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان کرد. لەمبارەوە مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو پەرەیان سەند. ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنە کاریگەرەکانی سووریا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گەلەکەمان بپارێزین و لە ناوچەی تەلڕەفعەت و شەهباوە بیانگوازینەوە بەرەو ناوچە سەلامەتەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە