شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-08 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و كونسوڵی گشتیی ئێران پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتیی ئێران بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەیەوە کۆ بوونەوە و چەند بابەتیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا بە گرنگیی ئاماژە بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەو هیوایەی ببێتە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.

کونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم کرد.

هەروەها پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە