پێویستە هەر لایەنێک پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، هیچ پۆستێکی دیکەی بەر نەکەوێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌وه‌ی نوێ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "ئاماده‌ین له حكوومه‌تدا بین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به ده‌ست نه‌وه‌ی نوێوه بێت، یان ته‌واوی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ۲۳ وه‌زاره‌ته‌كه به‌ده‌ست ئێمه‌وه بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی پرۆژه‌كه‌یان هه‌رلایه‌نێک سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت ته‌واوی پۆسته‌كانی دیكه بۆ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئێمه له‌و لایه‌نانه نین كه به سێ چوار وه‌زاره‌ت رازی بین و بچینه حكوومه‌ت و ئامانجی ئێمه گۆڕانكارییه له حكومرانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، ئامانجمان كۆتاییهێنانه به‌و شێوازه شكستخوواردوه‌ی حكومرانی پارتی و یه‌كێتی له رابردوو هه‌بووه".
شایانی باسە نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ۲۰ی مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، توانی ۱۵ كورسی به‌ده‌ستبهێنێـت.
بۆچوونی بەکارهێنەران