شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-05 11:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر پێشنیازەکەم پێداگرم، ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادەبێت و PKK هەڵبوەشێنێتەوە

پوختەی هەواڵ
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) ڕایگەیاند، پێداگرم لەسەر قسە و پێشنیازەکەم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی MHP لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەبوو و ڕایگەیاند: "پێداگرم لەسەر پێشنیارەکەم، ئەگەر ڕێبەری PKK دەڵێت تیرۆر کۆتایی هات و پارتی کرێکاران هەڵوەشایەوە، بابێتە فراکسیۆنی دەم-پارتی  لە پەرلەمان و ئەو شتانە بڵێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامێزگرتنی کورد پرسێکی پێویستە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە، هەروەها لە تورکیا کێشەی کورد بوونی نییە و هەرکاتێک ئێمە بمانەوێت ئاشتی بەرقەرار بکەین، ناحەزان پەیدادەبن".

لەبارەی دانانی قەیومەوە لە شارە کوردییەکان باخچەلی باسی لەوەشکرد، "ئەوەی لە ماردین و ناوچەکانی دیکە ڕروویانداوە سەپاندنی قەیوم نییە و ئەو بڕیارە بە دەستی حکوومەت جێبەجێ کراوە و لەچوارچێوەیە یاساکانی وڵاتدایە".

ئەوەشیخستەڕوو، "چارەسەری سیاسی لە بەرژەوەندی هەمووانە و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان زامنی بونیادنانی دەوڵەتی تورکیایە، نەیاران و ئیمپریالیزم دەیانەوێت بەناوی فیدراڵیزمەوە تورکیا پارچە بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە