پێویستە ڕێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی بڵاوی کردەوە، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێشوازیکرد لە محەمەد حەسسان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وتی: "پێویستە لەسەر عێراقییەکان و بەتایبەت ئەوانەی چینی تێگەیشتوون، پەند لە وانەکانی ڕابردوو وەربگرن و کار بکەن بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی بە ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتن بژین".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هەنگاوانەش پێویستیان بە پلانی زانستی و کرداری هەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، بە پشتبەستن بە بنەمای توانا و دەستپاکی لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکاندا، هەروەها رێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی و دەسەڵاتی یاسا بکرێت بە دادوەر، لەگەڵ ئەوەشدا چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و رێگریش لە گەندەڵی بکرێت.
سیستانی باسی دۆخی لوبنان و غەززەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "نیگەرانین بەهۆی نەهامەتییە بەردەوامەکانیان، مایەی نیگەرانیشە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی توانای دۆزینەوەی چارەسەر و راگرتنی شەڕی لەو ناوچانە نییە".
بۆچوونی بەکارهێنەران