شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-04 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساختەکارییەکان لە هەڵبژاردنی ئەمدواییە، پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆن دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەرەی گەل و کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوەی لوتکەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆن و  شەرعییەت و مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ لە بارەگەی بەرەی گەل لە شاری هەولێر، لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدی یاوەری کۆ بووینەوە و پێکەوە بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەر و ئەو ساختەکارییە بەرفراوانەی ئەنجامدراوە و تەئکیدمان لە هەماهەنگی نێوان کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل کردەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە پێویستە تانەی لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرچاو بگیرێ، جەختیان کردووتەوە، کە تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و  شەرعییەت و مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات و متمانەی خەڵک بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان هێندەی تر لاواز دەکات.

هەروەها دەشڵێت: لەو دیدارەدا لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری، جارێکی تر ئەو راستییەمان دووپاتکردەوە کە ئەو ساختەکاریی و دیزاینەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر کراوە گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی و ترسی حزبەکانی دەسەڵات لە سەنگی راستەقینەی خۆیان هەر بۆیە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا و هەر جارە و بە مۆدێل و رێکارێک پەنا بۆ ساختەکردنی ئیرادەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە