شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-31 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی لەسەر ڕێگری کردن لە تەوتین سکاڵای تۆمار کرد

پوختەی هەواڵ
ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵایان لەسەر "هەژماری من" و رێگریکردن لە "تەوتین" تۆمار کردوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیار ڕه‌شید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاندووە: "تیمی یاسایی یه‌كێتی و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانی عێراق، سکاڵایان له‌سه‌ر هه‌ژمار من تۆمار كردووە".

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سكاڵاكه‌ له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا لەسەر "هەژماری من و رێگری کردن لە جێبەجێ کردنی تەوتین تۆمار کراوه‌.

۲۴ی ئه‌م مانگه‌، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریدا بە خۆجێی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە فیدڕاڵییەکان، هاوكات پرۆژەی "هه‌ژماری من"ی ڕەتکردەوە، بڕیاریدا هەمو نوسینگەکانی پلاتفۆڕمەکە لە بانکە حکومییەکان لە سلێمانی دابخرێن.

لە ۲۱ی (شوبات/۲)ی ئه‌مساڵدا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری خۆی لە دۆسیەی مووچەی هەرێمی کوردستان دەرکرد و حکوومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە خۆجێی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکوومییەکان، بەمەرجێک لە بوودجەی هەرێم ببڕدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە