شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-03 12:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتارێکی هەدەپە باس لە خراپیی رەوشی ئابووریی تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەرلەمانتارێکی هەدەپە لە وتارێکدا لەناو پەرلەمانی تورکیا، باسی لە خراپیی رەوشی ئابووریی تورکیا کرد و رەخنەشی لە حکوومەت گرت بەوەی باجی لەسەر هەموو شتێک زیاد کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گارۆ پایلان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: حکوومەت باجی لەسەر بەنزین، کەلوپەل، خۆراک، کارەبا و گازی سروشتی زیاد کردووە، کە ئەمە گەورەترین زیانە بۆ هەژاران، چوونکە هەژاران بەردەوام پێویستیان بەو شتانەیە، بەڵام باج لەسەر دەوڵەمەندەکان زیاد ناکات.

ناوبراو وتیشی: ناکرێت و بێویژدانییە دەوڵەمەند باجی لەسەر زیاد نەکرێت و کۆمپانیاکان باجیان لەسەر زیاد نەکرێت، بەڵام لەسەر هەژاران زیاد بکرێت و پارەی ئەو باجەش بدەیت بەو میدیاکارەی سەر بە خۆتن.

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد: "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا داوای گەردن ئازایی لە هاووڵاتییان کردووە، پێم بڵێن بەو شێوەیە داوای گەردن ئازایی دەکەیت؟ هەژارەکان چۆن گەردنت ئازا دەکەن؟"

گارۆ پایلان گوتیشی: تورکیا کەوتووەتە دۆخێکەوە، کە هاووڵاتییانی ناتوانن سکی خۆیان تێر بکەن و بژیو و ڕەوشی ژیانیان رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپی دەچێت.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە