شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-27 11:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بە توندی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کاربکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دەستدرێژیانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە توندی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی دەوڵەتانە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ ناسەقامگیری ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوش داوە: "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ و بەپەلە کاربکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دەستدرێژیانە و رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،  "هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دووپات دەکەینەوە و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی گرژی ڕەت دەکەینەوە، هەروەها دووپاتی دەکەینەوە پشتیوانی لە فەلەستینیەکان دەکەین بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان لەسەر خاکی نیشتمانیی فەلەستین".

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە کاری بەپەلە بکرێن بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر براکانمان له غەززه و لوبنان و گەیشتن به چارەسەرێک، کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەدیبهێنێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە