شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-24 21:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناسنامەی هێرشبەرێکی سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئەنقەرە ئاشکرا کرا

پوختەی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ناسنامەی یەکێک لەو هێرشکارەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "پیاوە کوژراوەکە، ئەندامی پەکەکەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "ناسنامەی ئەو تیرۆریستە پیاوە ئاشکرا بوو، کە لە هێرشە تیرۆریستییە خیانەتکارەکەی دوێنێدا کوژرا".
بە گوتەی یەرلیکایا ئەو کەسە ناوی عەلی ئۆرەک ـە و ناسراوە بە رۆژگەر و ئەندامی پەکەکەیە. وەزیری ناخۆی تورکیا دەڵێ، هەوڵەکان بۆ ناسینەوەی هێرشبەرە ژنەکە بەردەوامن.
کاژێر ۰۳:۰۰ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، ۲۳-۱۰-۲۰۲۴، لەلایەن دوو چەکدارەوە کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ‌هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون و ۲۲ کەسیش بریندار بوون، هەروەها دوو چەکدارەکە کوژراون.
هەر دوای هێرشەکە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا پەنجەی تۆمەتی بۆ پەکەکە درێژ کرد و رایگەیاند، هەموو جارێک سزای پێویستیان دەدەن، بەڵام "هیچ کات عاقڵ نابن."
گولەر جەختیشیکردەوە کە "جارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە. تا ئەوکاتەی دوایین تیرۆرست لەنێودەچێت، لەدوای ئەوانە نابینەوە و خەمی ئەو کارانەیان لێ دەردەکەین کە کردوویانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە