شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-23 19:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی ئەنقەرە دەکات

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی قەهرەمان کازانی ئه‌نقه‌ره‌، ئیدانە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی X بڵاویكرده‌وه‌: "‎سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئه‌نقه‌ره‌ دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم".
بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: "بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حكوومەتی توركیا دەكەین دژ بە تیرۆریزم".
شایانی باسە عه‌لی یه‌رلی كایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، ژن و پیاوێک هێرشی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر باره‌گای كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی "توساس" له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ردووكیان كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە