شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-23 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ بەفەرمی سکاڵای لە بەغدا تۆمار کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، جووڵانەوەكە وەكوو تاكە لایەن لە ئۆفیسی بەغدادی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی تانەی تۆمار كردووە.

شاسوار عەبدولواحید، لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی لەبارەی تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڵاویكردەوە: "تاکە شت لە ئێستادا بیلێم ئەوەیە کە نەک ناهێڵین دەنگیان بە زیادە بڕوات، بەڵکوو کاری زۆر باش چاوەروانیان دەکات کە هەموویان دڵخۆش دەکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستادا نامەوێت هیچی زیاتر لەسەر هەڵبژاردنەکان بڵێم تا ڕێکاری یاسایی تەواو دەبێت و ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەندرێت و وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە، کە نەوەی نوێ تاکە لایەنە ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی تۆمارکردوە لە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی عێراق".

ئەو وتانەی شاسوار عەبدولواحید لە كاتێكدایە لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، حاكم عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی كردوە لەوەی: "ئەم ئەنجامانە تانەی لێنادرێت، چوونكە بەرایین، تانە لە ئەنجامی كۆتایی دەدرێت و كاندید، هاوپەیمانی و حزبەكان دەتوانن دوای ڕاگەیاندی ئەنجامی كۆتایی، تانەكانیان پێشكەش بكەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە