شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-19 11:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاڵپشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف لە هەرێمی کوردستان دەکەین

پوختەی هەواڵ
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، پاڵپشتی هەڵبژاردنی سبەینێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی ئازاد و شەفاف.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (‌‌X) بڵاویکردەوە: "پشتگیری لە هەموو هەوڵەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی هەڵبژاردنەکانی سبەینێی هەرێمی کوردستان ئازاد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت".

هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات کە "ڕێز لە ڕۆڵی گرنگی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پڕۆسەی دیموکراسیدا بگرن، هەروەها خۆیان لە توندوتیژی یان تۆقاندن بەدوور بگرن".

دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە سبەینێ ٢٠ـی مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە