شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-19 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ڕاپۆرت لەبارەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پوختەی هەواڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ڕاپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاو کردەوە و بەپێی زانیارییەکانی نێو ڕاپۆرتەکە  ۲۰۸ هەزار و ۵۲۱ کەس کە دەکاتە ۹۷% بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ۱۶۵ بنکە و ۷۴۹ وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوون. ئاماژەی بەوەش کردووە، "پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە داخران و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیی بەرچاو و دیار تۆمارنەکران."

کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی پیاو و ژنی لە دەنگدانی تایبەت جیاکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە کۆی گشتیی ۲۰۳ هەزار ۷۷۳ دەنگدەریان پیاو و چوار هەزار و ۷۴۸ دەنگدەریان ژن بوون.

هەروەها لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی خوێندەوار و نەخوێندەوار ئاماژەی بەوە کردووە، ۱۸۹ هەزار و ۸۵۷ دەنگدەری خوێندەوار و ۱۸ هەزار و ۶۶۴ دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و ۹۲۶ چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان بەڕێوەچووە، ئەمەش وەکو کۆمیسیۆن ئاماژەی پێداوە. هاوکات کۆمیسیۆن ئەوەیشی خستووەتەڕوو، سێ هەزار و ۷۵۰ نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بوون.

سەبارەت بە خوێندنەوە و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیش کۆمیسیۆن دەڵێت، ۲۰۵ هەزار و ۶۲۰ دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆمار کراوە و "ژمارەی حاڵەتەکانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتە ۲۹۰۱ حاڵەت."

کاژێر ۰۷:۰۰ی بەیانیی رۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو کاژێر ۰۶:۰۰ی ئێوارە بەردەوام بوو. جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە