شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-18 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێکرد+وێنە

پوختەی هەواڵ
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و ناوەندەکانی دەنگدان کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ناوەندەکانی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی کراونەتەوە و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، كە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ۲۱۵ هەزار و ۹۶۰ كەسن.

‎زۆرترین دەنگدەری تایبەتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  لە هەولێرە، كە ۸۹ هەزار و ۷۹۱ كەسن و لە ۶۲ بنكەی دەنگدان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

‎بازنەی سلێمانی دووەم زۆرترین دەنگدەری تایبەتی تێدایە، كە ۷۸ هەزار و ۶۶۱ دەنگدەرن، لە ۳۲ بنكە دەنگ دەدەن.

‎هەروەها لە بازنەی دهۆكیش ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت ۴۰ هەزار و ۹۵۶ كەسە، كە لە ۳۰ بنكە دەنگ دەدەن.

‎ ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هەڵەبجە ۹۵۲ كەسە، كە لە یەک بنكە دەنگ دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە