چوار چەکداری داعش لە ناحیه‌ی له‌یلان کوژران
پوختەی هەواڵ
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق کوشتنی چوار چه‌کداری داعشی له سنووری پارێزگای که‌رکووک ڕاگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه: "بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق و بە فڕۆکەی ئێف ١٦ مۆڵگه‌یه‌کی چەکدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووک بۆردوومان کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه چوار چه‌کداری داعش کوژران، هەروەها ته‌واوی چه‌ک و که‌لوپه‌له‌کانی داعش که له‌نێو مۆڵگه‌که‌دا بوون، له‌نێو بران.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران